دەنگدەرانی میسر بۆ ماوەی 3 رۆژ دەنگ لە سەر هەمواركردنی دەستوور دەدەن كە لە لایەن پەرلەمانی وڵاتەكەیانەوە رەزامەندی لە سەر درا كە لە كۆی 596 ئەندام 531 ئەندام دەنگیان بۆ هەمواركردنەوەی دەستوور دا .
بڕگەكانی دەستوور ئەوانەی دەنگی لە سەر دەدرێت بریتین لە ماوەی سەرۆكایەتی لە 4 ساڵەوە بكرێت بە 6 ساڵ , هەروەها نوێنەرایەتی كردنی ئافرەتان لە دامەزراوە فەرمیەكان لە 25% كەمتر نەبێت ، هەروەها دانانی جێگرێك یان زیاتر بۆ سەرۆك كۆمار .
جگە لەوانەش ئالیەتێك بۆ دامەزراندنی سەرۆكایەتی دەستەی دادوەری و سەرۆكی دادگای دەستووری و ئەنجومەنی پیران و دامەزراندنی ئەنجومەنێكی باڵا بۆ كاروباری هاوبەشی دادگا كاری لە سەر بكرێت .
دەنگدانی هاووڵاتیانی میسر لە دەرەوەی وڵاتەكەیان رۆژی هەینی دەستی پێكرد و ماوەی 3 رۆژ دەخایەنێت
لەو راپرسیەدا نزیكەی 55 ملیۆن كەس بەشدار دەبن .
سوهێل تاهیر... كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.