هه‌روه‌كو باوه پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی فه‌رمی، بووك زاوا ده‌چنه شێوێنك بۆ وێنه‌گرتنی فۆتۆیه‌كی یادگاری بۆ ئه‌و رۆژه .
له‌و گرته‌یه‌دا كه بووك و زاواییهكی هندی ده‌رده‌كه‌ون بڕیاریان دابوو وێنه‌ی یادگاری بوك و زاواییهتی خۆیان له نێو به‌له‌مێك دا بگرن به‌ڵام له كاتی وێنه‌گرتنه‌كه تووشی هه‌ڵوێستی ناخۆش بوون.
ئه‌و بوك و زاوایه هندیه، كه‌ناویان "تیجین" و"بیلبا" دانیشتووی هه‌رێمی كیرای هندین له رووبار بامبا،له نێوبهلهمێك خه‌ریكی وێنگرتن بوون ،وێنگرهكه دازا له بووك و زاوادهكات ساتی چركاندنی وێنه‌كه یه‌كتری ماچ بكه‌ن ،به‌ڵام له‌و كاته بهرلهمهكه لار ده‌بێته‌وه بوك و زاوا ده‌كه‌ونه ناو رووباره‌كه، له هه‌موو ناخۆشتریش كاتێ ئه‌و بووك و زاوا له نێو رووباره‌كه هاتنه ده‌ره‌وه هه‌موو جله‌كانیان ته‌ڕببوو.
سه‌رچاوه/ سپۆتنینگ
وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.