Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 21:51

ئاسۆ شێیتد پرێس: به‌ ئه‌گه‌ری زۆر جۆ بایدن ئه‌م هه‌فته‌یه‌ خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار کاندید ده‌کات

له‌ ئاستی ته‌مه‌ن له‌ناو 18 كه‌سایه‌تیی دیكه‌ی به‌رچاوی دیموكراته‌كا‌نه‌ كه‌ خۆیان بۆ ئه‌م پۆسته‌ كاندید كردووه‌
کوردستان TV
100%

جۆ بایدن جێگری  سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌چێته‌ ریزی كاندیدانی دیكه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا.

ئاسۆشێیتد پرێس رۆژی رابردوو ئه‌م هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ر زاری سێ سه‌رچاوه‌وه‌ راگه‌یاند كه‌ نه‌یانویستووه‌ ناویان ئاشكرا بكه‌ن.

به‌مشێوه‌یه‌ جۆ بایدنی ته‌مه‌ن 76 ساڵ ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ی زیاترین پێشینه‌ی كاری سیاسیی هه‌یه‌ له‌ناو حزبی دیموكراته‌كا‌نی ئه‌مریكادا.

ناوبراو له‌ ئاستی ته‌مه‌ن له‌ناو 18 كه‌سایه‌تیی دیكه‌ی به‌رچاوی دیموكراته‌كا‌نه‌ كه‌ خۆیان بۆ ئه‌م پۆسته‌ كاندید كردووه‌، پێگه‌ی دووه‌می هه‌یه‌.

هه‌ڵبه‌ت بێڕنی سانده‌رز به‌ 77 ساڵ ته‌مه‌نه‌وه‌ به‌ساڵاچووترین كاندیدی دیموكراته‌كا‌نه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماریی.

 وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.