له هه‌فته‌ی سیی و سێیه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر نۆ و چل‌وپێنج خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی ڕیال سۆسیدادی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ند ده‌كات
بارسێلۆنا خاوه‌نی حه‌فتاوچوار خاڵه‌و به جیاوازی نۆ خاڵ له‌پێش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی نزیكترین ڕكابه‌ری دێت، له دوایین شه‌ش گه‌ڕی لالیگا، بارسا پێویستی به سێ بردنه‌وه‌یه تا پارێزگاری له نازناوه‌كه‌ی بكات
سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنس لیگ، بلاوگڕانا به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له مانچسته‌ریونایتدی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی خوله‌كه كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دیكه‌ی یانه كاتالۆنیه‌كه بوو بۆ مسۆگه‌ركردنی نازناوی سیانه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خول و جامی شای ئیسپانیا‌و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسا به باشترین یاریزانی هه‌فته‌ی ڕابردووی چامپیۆنس لیگ ده‌ستنیشانكرا، هاوكات گۆڵی یه‌كه‌می مێسی له‌به‌رامبه‌ر مان یونایتد خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی ئه‌م گه‌ڕه‌ی چامپیۆنس لیگی به‌ده‌ستهێنا
پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌كه‌ش له‌یارییه‌كه‌ى ئه‌مشه‌ودا به‌م شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه :
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.