له هه‌فته‌ی35ی خولی ئینگلته‌راو له یاری لوتكه‌دا، كاتژمێر 2:30ى خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو میوانداری یانه‌ی تۆتنهام ده‌كات كه ئه‌مه‌ش سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی ئه‌م دوو تیپه‌یه له‌ماوه‌ی یازده ڕۆژ
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو گه‌ڕی چوون و هاتنی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنس لیگ، تۆتنهام توانی مان سیتی له خوله‌كه دووربخاته‌وه‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی،
گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری مانچسته‌رسیتی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی یاریه‌كه ڕایگه‌یاند كه ده‌رچوونیان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا زۆر ئازاری داون و یاریزانانیش هێشتا ئه‌م ده‌رچوونه‌یان له‌بیر نه‌كردووه‌و پێشبینیشیكرد تیپه‌كه‌ی له‌م یاریه به‌رامبه‌ر تۆتنهام ئه‌و په‌ڕی تواناكانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه بۆ هانده‌رانی بخاته‌گه‌ڕ تا له ڕكابه‌ریكردن له‌سه‌ر نازناوی پریمه‌رلیگ به‌رده‌وام بێت
گواردیۆلا ئاشكراشی كرد كه له یاری ئه‌مجاره‌یان به‌رامبه‌ر تۆتنهام به شێوازی هێرشبردن یاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت وریا بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆتنهام تیپێكی تۆكمهیهو له‌سه‌رجه‌م هێڵهكانیدا به گوڕوتینه‌وه ڕووبه‌ڕووی ڕكابه‌ره‌كانی ده‌بێته‌وه وه‌ك چۆن له دوو یاری پێشووی چامپیۆنس لیگ به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت
جێگای باسه مانچسته‌رسیتی به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌شتاوسێ خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دایه‌و به جیاوازی دوو خاڵ له دوای لیڤه‌رپولی پێشه‌نگ دێت و تۆتنهامیش به شه‌ستوحه‌وت خاڵ پله‌ی سێیه‌می گرتووه‌و هه‌ردوو یانه‌ش هه‌ریه‌كه‌و یاریه‌كی دواخراویان ماوه
پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌كه‌ش له‌یارییه‌كه‌ى ئه‌م ئێواره‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه :
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.