له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له بنكه‌ی مه‌شقی كه‌ركوك به ئاماده‌بوونی فه‌رمانده و جێگری فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ری روكنی مه‌شق و فه‌رمانده‌ی باڵی مه‌شقی بنكه‌كه‌و نوێنه‌رانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان رێوڕه‌سمی كۆتایی خولێكی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازیی به‌ڕێوه‌چوو.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، خوله‌كه له‌ژێر ناوی ئاسایشی ناوچه‌ی فراوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ فه‌وجی 3 ی لیوای 9ی پیاده كرابوه‌وه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له‌خوله‌كه‌دا پێشمه‌رگه‌كان چه‌ندین وانه‌و راهێنانی جۆراوجۆری سه‌ربازییان له‌لایه‌ن مامۆستا‌و راهێنه‌رانی هاوپه‌یمانانه‌وه پێدراو بوونه خاوه‌ن توانا‌و شاره‌زاییه‌كی زیاتری سه‌ربازی.
له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، كه له رێوڕه‌سمی كۆتایی خوله‌كه‌دا چه‌ندین نمایشی سه‌ربازیی پیشكه‌شكران، دواتر بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به‌سه‌ر پێشمه‌رگه به‌شداربووه‌كاندا دابه‌شكرا.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.