سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ داوا له گه‌لی ڤه‌نزوێلا ده‌كات له ڕۆژی یه‌كی ئایار كه رۆژی جیهانی کرێکارانه گەورەترین رێپێوانی مێژوویی لە شەقامەکانی ڤەنزوێلا ئەنجام بدەن له دژی نیكۆلاس مادۆرۆی سه‌رۆكی وڵات و فشار بخه‌نه‌سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت و ئه‌و وڵاته جێبێڵێت.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا زۆرینەی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت رەتیان کردووەتەوە دانی پێدا بنێن، خوان گوایدۆ داوا له سوپای ڤه‌نزوێلا ده‌كات كه لایه‌نگری له‌و بكه‌ن و له ده‌وری نیكۆلاس مادۆرۆ نه‌سووڕێنه‌وه چونكه له كۆتایدا ئه‌و هه‌ر ده‌بێت ده‌ست له سه‌رۆكی وڵات بكێشێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.