Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 07:56

سه‌رۆک بارزانى: جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح له‌ هه‌موو خوشک و برا مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و سەرتاسەری جیهان پیرۆز دەکەم

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح
کوردستان TV
100%


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی هەموو خوشك و برا مەسیحییەكانی كوردستان و عێراق و سەرتاسەری جیهان دەكەم. هیوادارم هەموو جەژنەكانیان لە خۆشی و شادی و كامەرانیدا بگێڕن.

بۆنە و جەژنی پێكهاتەكانی كوردستان دەرفەتی باشن بۆ دووپاتكردنەوەی برایەتی و ئاشتی و پێكەوەژیان و جێگەی شانازییە لە وڵاتەكەمان فەرهەنگی پێكەوەژیان مێژووییەكی دێرینی هەیە و لە سایەی ئەو كولتوورە باڵایەی خەڵكی كوردستانە كە، وڵاتەكەمان لە ئاستی هەرێمایەتی و جیهانیدا نموونەیەكی دیاری پێكەوەژیانی پێكهاتە و ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەكانە.

لەم بۆنە پیرۆزەدا هیوای بەختەوەری و شادی بۆ خوشك و برا مەسیحییەكانم دەخوازم و هیوادارم ئەو بۆنەیە دەستپێكێك بێت بۆ نەمانی توندڕۆیی و زوڵم و ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەكەمان و جیهاندا بكێشێت.

بمێنن بە خێر و خۆشی

 مسعود بارزانی

20ـی 4ـی 2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.