Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 21:31

باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له‌ واشنتن: پلانی ئاشتیی دۆناڵد ترامپ بۆ ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین شکست ده‌هێنێت

ته‌نیا %1 ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی پلانه‌كه‌ له‌ ئارادایه‌
کوردستان TV
100%

ژرار ئارۆ باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له‌ واشنتن له‌ دوایین رۆژی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ ئه‌مریكا له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی " ئه‌تڵه‌نتیك "ـی ئه‌مریكیی وتوویه‌تیی ئه‌و پلانه‌ی دۆناڵد ترامپ بۆ ئاشتیی له‌ نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین دایڕشتووه‌ و ناوی لێنراوه‌ " مامه‌ڵه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ " شكست ده‌هێنێت.

ناوبراو له‌مباریه‌وه‌ زیاتر روونیكرده‌وه‌ كه‌: به‌ راگه‌یاندنی ئه‌و پلانه‌ له‌ داهاتوودا ده‌بینه‌ شایه‌ت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی حكومه‌تێكی ره‌گه‌زپه‌رستی فه‌رمیی له‌ ئیسڕائیل.

ناوبراو شیكردنه‌وه‌ی زیاتری خستووه‌ته‌ڕوو و وتوویه‌تیی: من له‌ جارد كۆشنه‌ر كه‌ زاوا و راوێژكاری ترامپه‌ نزیكم، كه‌ ناوبراو داڕێژه‌ری بناغه‌ی ئه‌م پلانه‌یه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئاگام لێیه‌ كه‌ ئه‌م پلانه‌ زۆر له‌ خواستی ئیسڕائیلییه‌كان نزیكه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ خواستی ئه‌وان به‌سه‌ر لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینییه‌كاندا ده‌سه‌پێنرێ و ئه‌م پلانه‌ دواجار شكست ده‌هێنێت.

به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی پلانه‌كه‌ش ده‌ڵێت: ته‌نیا %1 ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی پلانه‌كه‌ له‌ ئارادایه‌، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ترامپ بتوانێ زه‌خت بخاته‌ سه‌ر ئیسڕائیلییه‌كان تا هاوسه‌نگیی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نی به‌رامبه‌ریش راگیرێت. 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.