ته‌قینه‌وه‌ی 6 بۆمب له سێ هۆتێل و سێ كڵێسه‌ی وڵاتی سریلانكا بوو به هۆی كوژرانی 20 كه‌س و برینداربوونی 280 كه‌سی دیكه.
سه‌رله به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی جه‌ژنی قیامه‌ی باوه‌ڕدارانی كریسیتان سێ له‌و بۆمبانه له‌ناو سێ هۆتێل له كۆلۆمبۆی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته ته‌قێنراونه‌ته‌وه و دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌ش له نزیك دوو كڵێسه‌ی نزیك ئه‌م شاره روویداوه و بۆمبێكیش له كڵێسه‌یه‌كی دیكه له شاری نێگۆمبۆی باكووری كۆلۆمبۆ ته‌قیوه‌ته‌وه.
وته‌بێژی پۆلیسی سریلانكا ده‌ڵێت هه‌موو ته‌قینه‌وه‌كان نزیكه‌ی له یه‌ك كاتدا و له ده‌وروبه‌ی كاتژمێر 8 و 45 خولهك به‌كاتی ناوچه‌كه روویانداوه.
شایه‌نی باسه كه تا ئێستا هیچ گروپێك به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.