حكومه‌تی كۆریای باكوور سه‌باره‌ت به لێدوانێكی ئه‌مدواییه‌ی جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندووه كه ناوبراو مه‌رجێكی بێمانای بۆ ئه‌نجامی دیداری سێیه‌می نێوان رێبه‌رانی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور داناوه.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به‌مدواییه وتبووی ئاماده‌یه تا بۆ جاری سێیه‌م دیدار له‌گه‌ڵ كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور بكات. دوای ئه‌م لێدوانه‌ش جۆن بۆڵتن پێش مه‌رجێكی بۆ ئه‌نجامی ئه‌و دیداره راگه‌یاند و وتی: كۆریای باكوور ده‌بێ نیشانه‌یه‌كی راسته‌قینه له وازهێنان له چالاكیی ئه‌تۆمیی بخاته‌ڕوو تا رێبه‌ری ئه‌م وڵاته بتوانێ بۆجاری سێیه‌م دیدار له‌گه‌ڵ دۆناڵ ترامپ بكات.
له وه‌ڵامیشدا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور رۆژی رابردوو رایگه‌یاند: لێدوانه‌كه‌ی بۆڵتن تووشی گومانی كردووم سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه به‌ڕێزیی یان ئه‌وه‌تا له ئامانجی رێبه‌رانی دوو وڵاته‌كه تێنه‌گه‌یشتووه، یانیش ویستوویه‌تی به‌شێوه‌زاری خۆی وته‌یه‌كی گاڵته‌ئامێز ده‌ربڕێت، ئیتر هه‌رچۆنێك بێت پێش مه‌رجه‌كه‌ی ناوبراو زۆر بێمانایه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.