قائمقامێتی قه‌زای دوكان له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: شه‌قامی گشتی گه‌شتیاری (سارتكه)، له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان شۆفێراندا داده‌خرێت.
له ئاگاداری نامه‌كه‌دا هاتووه: له كاتژمێر 8ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه بڕی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له به‌نداوه‌كه‌دا ده‌گاته‌وه هه‌مان ئاست و بڕی پێشووی واته 1000 مه‌تر سێجا له هه‌ر چركه‌یه‌كدا، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ناچارین شه‌قامی گشتی گه‌شتیاری (سارتكه) دابخه‌ین.
ڕاشیگه‌یاند: كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بووه و ته‌نیا بۆ نه‌هێشتنی ئاسته‌نگی هاتوو چۆ و نهخنكانی شه‌قامه‌كانه به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌دا كه پشوون و گه‌شتیارێكی زۆر ڕووده‌كه‌نه سنوره‌كه‌مان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.