له‌كاتێكدا كه سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6 ته‌قینه‌وه له چه‌ند كڵیسا و هۆتێلی وڵاتی سریلانكا بوو به هۆی كوژرانی 20 كه‌س و برینداربوونی نزیكه‌ی 180 كه‌س، نزیكه‌ی 2 كاتژمێر دواتریش ته‌قینه‌ی حه‌وته‌م له‌م وڵاته روویدا و ژماره‌ی قوربانییانی زۆر له پێشوو زیاتر به‌رز كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له كۆی گشتیی سه‌رجه‌م 7 ته‌قینه‌وه‌كه تا ئێستا 150 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 500 كه‌سیش بریندارن.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته رایانگه‌یاندووه ته‌قینه‌وه‌كان به‌ده‌ستی كه‌سانی خۆكوژ ئه‌نجامدراوه.
شایه‌نی باسه زنجیره ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ خوێناوی‌ترین رووداوه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ن له‌وه‌تی ده ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی ناوخۆیی ئه‌م وڵاته‌دا تێپه‌ڕیوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.