به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی قیامه‌ى حه‌زره‌تی مه‌سیح، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له كریستیانه‌كانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی قیامه‌ى حه‌زره‌تی مه‌سیح، سڵاوی خوای لێبێت، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی له كریستیانه‌كانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌ین، هیوادارین جه‌ژنێكى ئارام و خۆش به‌سه‌ربه‌رن و ئارامى و سه‌قامگیرى و ئاشته‌وایى باڵ به‌سه‌ر هه‌موو جیهان و مرۆڤایه‌تیدا بكێشێت.
به‌ئومێدی ئه‌وه‌ى ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ى قووڵكردنه‌وه‌ى گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یى له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستاندا، ئه‌و كلتوورى پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كه به درێژایی مێژوو له‌كوردستاندا هه‌یه‌و شانازیى پێوه ده‌كرێت، هیوادارین گشت بۆنه‌و یاده ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له كوردستاندا بهخۆشیى و شادى بگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
2019/4/21
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.