Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 08:49

فازل میرانى: له‌دوای ڕیفراندۆم تووشى هێرشى گه‌وره‌ بووین له‌ناوخۆی عێراقدا که‌قه‌بوڵی پرۆسه‌یه‌کى دیموکراسیان نه‌کرد

شكاندنى ئه‌فسانه‌ى داعش له‌سه‌ر ده‌ستى هێزی پێشمه‌رگه‌ بوو
کوردستان TV
100%

 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21 ى 4ى  2019 ، له‌باره‌ى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان  له‌پیرمام فازل میرانى سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان پێشوازی له‌شاندێكى  حزب التقدم والاشتراكیه‌ى مه‌غریبی به‌سه‌رۆكایه‌تى نه‌بیل  عه‌بدوڵڵا  سه‌رۆكى پارت و شاندی یاوه‌ری كرد 


 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس و هۆشیاری زێباری و مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان   ئاماده‌بوون   وێڕای زۆر به‌گه‌رمی به‌خێر هاتنى  شاندی میوان ، فازل میرانى  پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر مێژووی پارتى و ڕۆڵی پارتى له‌بونیادنانه‌وه‌ى  عێراقى تازه‌ دوای ساڵی 2003  و سه‌ڕه‌ڕای پێداگیری له‌سه‌ر مافه‌ ڕه‌وانه‌كانى گه‌لی كوردستان  سیاسیه‌تێكى حه‌كیم و له‌سه‌ر خۆی كردووه‌ و توانیویه‌تى به‌ڵانسی په‌یوه‌ندیه‌كان ڕاگیرێت بۆ خزمه‌تى گه‌لی كوردستان و گه‌لانى عێراق


هه‌روه‌ها فازل میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌له‌دوای ڕیفراندۆم  تووشى هێرشێكى گه‌وره‌ بووین له‌ناوخۆی عێراق ، قه‌بوڵیات نه‌كرد پڕۆسه‌یه‌كى دیموكراسى جێگای خۆی بگرێت سه‌ڕه‌ڕای  ڕۆڵ و كاریگه‌ری یه‌كڵاكه‌ره‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان  له‌شه‌ڕی دژی تیرۆرستاتى داعش ،  شكاندنى ئه‌فسانه‌ى داعش له‌سه‌ر ده‌ستى هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بوو


 هه‌روه‌ها سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتى له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆ شاندی میوان  ڕاشیگه‌یاند ، ئێمه‌ شانازی ده‌كه‌ین كه‌كوردستان شوێنى پێكه‌وه‌  ژیانى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه‌ ، باشترین نمونه‌یه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست  له‌سه‌ر ئه‌م چه‌نده‌ و ڕێبازی بارزانى  نه‌مره‌  و  درێژه‌ پێدانه‌ به‌ڕێبازه‌كه‌ى  و ستراتیژیه‌تى پارتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان  له‌گه‌ل پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عه‌ره‌بی به‌هێزتر و به‌رفراوانترین له‌هه‌موو بوارێكدا 


فازل میرانى راشیگه‌یاندووه‌ ،  كه‌سیسته‌می مه‌له‌كى له‌بواری حوكمرانی زیاتر  پێگه‌یشتووه‌ و  واقع بینانه‌ تر  هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان ده‌كات له‌ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات 

لای خۆیانه‌وه‌ شاندی میوان سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی پارتى به‌رز نرخاند ، پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێم له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و  قاره‌مانیه‌تى هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌ڕی دژى داعش به‌رز نرخێندرا 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.