یانه‌ی یوڤێنتوس نازناوی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیای بۆ هه‌شته‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك و سیی و پێنجه‌مین جار له مێژووی خۆی مسۆگه‌ركرد
له هه‌فته‌ی 33 ی خوله‌كه‌دا، یانه‌ی یوڤێنتوس به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی فیۆرنتینای میوانی برده‌وه، سه‌ره‌تا به‌رگریكاری سڕبی نیكۆلا مێلینكۆڤیچ گۆڵێكی بۆ فیۆرنتینا له خوله‌كی شه‌ش تۆماركرد‌و تیپی میوانی به گۆڵێك پێشخست، پاشان یاریزانانی یوڤێ هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌یان دا‌و له خوله‌كی سیی و حه‌وت به‌رگریكاری به‌ڕازیلی ئه‌لێكس ساندرۆ گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌كۆتاهات، له گێمی دووه‌م و له یه‌كێك له هێره‌كانی بیانكۆنێری و له خوله‌كی په‌نجاوسێدا، جێرمان پێزێلای ئه‌رژه‌نتینی و به‌رگریكاری فیۆرنتینا گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی یوڤێی به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی یوڤێنتوس له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ هه‌شتاوحه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ناپۆلی نزیكترین ڕكابه‌ری گه‌یانده بیست خاڵ
به‌مه‌ش یوڤێنتوس نازناوی كالچیۆی به‌ر له پێنج گه‌ڕ له كۆتاییهاتنی خوله‌كه مسۆگه‌ركرد، هاوكات یوڤێ بووه یه‌كه‌م یانه له‌نێو پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا كه نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵیا به‌ده‌ست دێنێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.