یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی شه‌ش وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی سییه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ڤێرده‌ربرێمنی میوانی برده‌وه
یاریزانانی بایرن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان و هه‌ریه‌ك له لیڤاندۆڤسكی و مۆلهرو سێرجی گنابری چه‌ند ده‌رفه‌تێكی ئاسانیان له‌ده‌ستداو گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات، له گێمی دووه‌میشدا، هێرش و فشاره‌كانی یانه‌ی باڤاری بۆ سه‌ر گۆڵی ڤێرده‌ربرێمن به‌رده‌وام بوو، تا له خوله‌كی حه‌فتاوپێنجدا، یاریزان نیكۆلاس زۆله تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی بایرنی له یاریه‌كه‌دا تۆماركرد
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بایرن میونشن پێگه‌ی خۆی له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌هێزتر كرد‌و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده حه‌فتا خاڵ، ڤێردهربرێمنیش به چلوشه‌ش خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.