مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی گەیاندە نراجان ئاران سینگا، بالیۆزی سریلانکا لە عێراق.
ئەمرۆ لە پەیامێکدا مەسرور بارزانی لە بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەمرۆی شاری کۆلۆمبۆی سریلانکا، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی سیڤل بوونە قوربانی، وێڕای سەرکۆنە کردنی هێرشە تیرۆریستییەکە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە بالیۆزی سریلانکا لە عێراق ڕاگەیاند و هیوای چاکبوونەوەی بە پەلەشی بۆ برینداران خواست و رایگەیاند، ئەو کردەوە تیرۆریستیە و بەئامانجگرتنی خەڵکی سیڤل سەرکۆنە دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە، شەڕی تیرۆریستان ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و لەپێناو ئاشتی و ئاسایشی هاووڵاتیانەوە، دەبێت لە هەموو شوێنێکی جیهان ڕوووبەڕوویان ببینەوە.
مەسرور بارزانی
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
2019/4/21
شایهنی باسه ئهمرۆ یەکشەممە هەشت تەقینەوە لە سریلانکا ژمارەیەک کەنیسە و هۆتێلیان کردە ئامانج بە دوای یەک لە بەردەم ژمارەیەک کەنیسە و هۆتێلی پێنج ئەستێرەیی وڵات روویاندا. تا دواین ئامار سهرووی 150 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 300 کەسیش بریندار بوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.