ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی نیسانی 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له شاندێكی حزبی ته‌قه‌دومى ئیشتراكیى مه‌غریبی كه حزبێكی چه‌پن و له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا به‌شدارن، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.نه‌بیل بن عه‌بدوڵا، ئه‌مینداری گشتیی حزبی ته‌قه‌دومى ئیشتراكیى مه‌غریبی و یاوه‌ریی خاتوو شورفات ئهفیلال، ئه‌ندامی مه‌كته‌بى سیاسیی حزب و هاوڕێ ئه‌نه‌س سهبیحى، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مهركهزیى حزبه‌كه.
له دیدارێكدا كه هه‌ریه‌ك له د.كاوه مه‌حمود، سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان و د.محێدین حه‌سه‌ن یوسف، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یبوون، د.نه‌بیل بن عبدالله، ئه‌مینداری گشتیی حزبی ته‌قه‌دومى ئیشتراكیى مه‌غریبی، وێڕای پیرۆزباییكردن له‌سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان لهپۆستهكهیان، باسى له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌ل و حكومه‌تی مه‌غریب و گه‌ل و هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند "گه‌لی مه‌غریب هاوسۆزیبهكی ته‌واوی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ناخۆشییانه‌ی كه‌به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتوون، وه‌ك ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆسایدكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی"، هیواشی خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و مه‌غریب زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یی خۆیانى نیشاندا بۆ خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كانیان بۆ زیاتر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا .
لای خۆیه‌وه د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، پوخته‌یه‌ك لهرێكاره یاساییه‌كانی په‌رله‌مان و پێكهاته‌كه‌ى و ژماره‌ی ئه‌ندامان و فراكسیۆنه‌كان و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كورستانى بۆ شاندی میوان باسكرد‌و رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان دوو وه‌رزی گرێدانی هه‌یه‌و له‌ماوه‌ی پشووی په‌رله‌ماندا به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌و یاسا ده‌رناكرێت، به‌ڵام لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان له‌چاودێری و به‌دواداچوونه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن."، هه‌روه‌ها باسی له هه‌نگاوه یاساییه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
سه‌باره‌ت به ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی كوردستانیش، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گووتی: "به‌پشتبه‌ستن به‌بریاری دادگای باڵای تاوانه‌كانى عێراق كه ئه‌نفالى وه‌ك جینوساید ناساندووه‌و حوكمه‌كه‌ش پله‌ی بنبڕی وه‌رگرتووه، پێویسته حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌ویی كه‌سوكاره‌كانیان بكاته‌وه".
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی بوونى په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی مه‌غریب كرده‌وه، به‌تایبه‌ت له نێوان لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی مه‌غریب بۆ زیاتر سوومه‌ندبوون له‌بواره جیاجیاكانى په‌یوه‌ست به‌كاری په‌رله‌مانییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.