ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری كۆمپانیای جیهانی پزیشكیی، تیمێكی پزیشكی هیندیی دێنه هه‌رێمی كوردستان، به‌بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری سه‌دان نه‌خۆشی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 21/4/2019 له نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر پرێس كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و نوێنه‌ری كۆمپانیای جیهانی پزیشكی سه‌باره‌ت به هێنانی تیمێكی پزیشكانی پسپۆڕی وڵاتی هیندستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنین و چاره‌سه‌ر به‌بێ به‌رانبه‌ر بۆ كه‌مده‌رامه‌تان.
له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌وڵمانداوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌بواره جیاجیاكاندا كاری خێرخوازیی و مرۆیی ئه‌نجام بده‌ین، ماوه‌یه‌كه سێكته‌ری ته‌ندروستی ده‌زگاكه‌مان، سه‌رقاڵی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ن و سوپاسی كۆمپانیای جیهانی پزیشكی كه له‌م پرۆژه‌یه‌دا پاڵپشتی كردین و هه‌روه‌ها سوپاسی نه‌خۆشخانه‌ی سمسی وڵاتی هیندستان ده‌كه‌ین كه به كۆمه‌ڵێك پزیشكی پسپۆڕ هاوكاری ئه‌م پرۆژه‌یه‌یان كرد.
ئه‌م پرۆژه‌یه زیاتر له 395 پشكنین كراوه بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه نه‌خۆشی پشت و قاچیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی دڵ و جومگه و هتد. ناویان تۆماركراوه‌و ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كرێت.
دواتر به‌رپرسی كۆمپانیای جیهانی پزیشكی تیشكی خسته‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌و رایگه‌یاند: له‌م پرۆژه‌یه‌دا نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌و ئه‌ژنۆ و پشت پشكنینیان بۆ كراوه له‌گه‌ڵ تیشك و پشكنینی تاقیگه‌یی به‌بێ به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدراون. زۆر سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ دابینكردنی نه‌خۆش به‌بێ جیاوازی بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه كه له شێوه‌ی كه‌مپینێك به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.