Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 16:40

هەندرێن محەمەد: پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دابەش دەکرێت

53 حیسابی بانكی كراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان، وادەی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند و دەڵێت: لە هەموو شار و شارۆچكەكان حیسابی بانكیمان كردووەتەوە.

هەندرێن محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەک کۆمسیۆن، تەواوی ئامادەکارییە ئیداری و داراییەکانیان تەواو کردووە لە هەرسێ‌ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك، 53 حیسابی بانكیمان كردووەتەوە.

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی گوتیشی: چاوەڕێ دەكرێت لەم هەفتەیە یاخود هەفتەی ئایندە‌‌ پارەكە به‌سه‌ر كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان دابەش بكرێت.

گوتیشی: لەسەر بەڵێنی بەڕێوەبەری بانكە گشتییەكان، لە ماوەی هەفتەیەكدا دەتوانین تەواوی پارەكە دابەش بكەینە سەر كارمەندانی سندووقەكانی دەنگدان.

ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.