Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 08:50

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هێرشەکانی سریلانکا ئیدانه‌ دەکات

نێچیرڤان بارزانی: حکومەتی هەرێم لەگەڵ خەڵکی سریلانکادا هاوسۆزە
کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هێرشەکانی سریلانکا سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، ئەو هێرشانە دەریدەخەن هێشتا هێزەکانی دژی بەها جیهانییەکان هەوڵدەدەن رێگە لە ئاشتی و پێکەوەژیان بگرن.  

نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا نووسیویەتی" هێرشە وەحشیگەرانەکانی سریلانکا دژی خەڵکی بێتاوان بیرهێنانەوەیەکی دیکەن کە هێشتا هێزەکانی دژی بەها جیهانییە باوەکان هەوڵدەدەن رێگە لە ئاشتی و پێکەوەژیان و فرەیی ئایینی بگرن". 

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت و دووپاتیدەکاتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رزگاربووانی هێرشەکان و خەڵکی سریلانکادا هاوسۆزە. 

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21-4-2019 هەشت تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە سریلانکا روویاندا، بەهۆیانەوە زیاتر له‌ 200 کەس کوژران و نزیكه‌ى 500 کەسی دیکەش برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.