Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 00:31

ژماره‌ی کوژراوانی سریلانکا به‌ هۆی 8 ته‌قینه‌وه‌که‌ گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 290 که‌س

ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ چه‌ند كه‌سێكیان به‌ تۆمه‌تی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌ستگیر كردووه‌
کوردستان TV
100%

رۆژی رابردوو هه‌شت ته‌قینه‌وه‌ له‌ سریلانكا روویاندا و به‌م هۆیه‌وه‌ تا ئێستا 290 كه‌س كوژراون و سه‌دان برینداریش ره‌وانه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ریی كراون.

ئه‌و 8 ته‌قینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆلۆمبۆی پایته‌خت و چه‌ندین شاری دیكه‌ی سریلانكا روویاندا تا ئێواره‌ی رۆژی رابردوو واته‌ یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی قوربانیی وه‌رگرتووه‌.

به‌رپرسانی ئه‌منیی وڵاته‌كه‌ رایانگه‌یاندووه‌ دوو له‌ ته‌قینه‌وه‌كان خۆكوژیی بووه‌ و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌كانی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ چه‌ند كه‌سێكیان به‌ تۆمه‌تی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌ستگیر كردووه‌، هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك به‌ فه‌رمی له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.