ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌نیازه سه‌باره‌ت به كڕینی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهان چیتر لێخۆشبوو‌ن بۆ هیچ وڵاتێك ده‌رنه‌كات و تا 10 رۆژی داهاتوو ده‌بێ هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌ته‌واویی هاورده‌ی نه‌وت له ئێران راگرن، ئه‌گه‌رنا به‌ره‌وڕووی سزاكانی ئه‌مریكا ده‌بنه‌وه.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له راپۆرتێكدا باسی له‌وه كردووه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ئاراسته‌ی درووستكردنی گوشارێكی زیاتر بۆسه‌ر حكومه‌تی ئێران، ئه‌م بڕیاره‌ی له‌باره‌ی نه‌وتی ئێرانه‌وه راگه‌یاندووه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری دوو به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه نووسیویه‌تیی: مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به ده‌زگا میدیاییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی لێخۆشبوو‌ن بۆ هیچ وڵاتێك ده‌رناكات تا نه‌وت یان گاز له ئێران بكڕێت.
له‌كاتی ده‌رچوونی ئه‌مریكا له‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یبوو، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا لێخۆشبوونی بۆ 8 وڵات ده‌ركردبوو سه‌باره‌ت به كڕینی نه‌وت له ئێران تا بۆ ماوه‌ی 180 رۆژ رێگه‌یان پێبدرێت نه‌وت و گاز له تاران بكڕن، به‌ڵام ئه‌م لێخۆشبوونه رۆژی دووی ئایاری ئه‌مساڵ واته 10 رۆژی دیكه به‌سه‌ر ده‌چێت و به پێی بڕیاره تازه‌كه‌ی واشنتن هه‌ر وڵاتێك به‌رده‌وام بێت له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بۆ كڕینی نه‌وت و گاز، ئه‌وا سزا ده‌درێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.