Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 00:43

به‌پێی راپرسییه‌کان کۆمیدیانێک ده‌بێت به‌ سه‌رۆک کۆماری ئۆکراین

%73ـی ده‌نگی هاوڵاتییانی به‌ده‌ستهێناوه‌
کوردستان TV
100%

راپرسییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئۆكراین ده‌ریده‌خات كه‌ ڤلادیمێر زیلنسكی كۆمیدیانی ناوداری ئه‌م وڵاته‌ براوه‌ی ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ و پێترۆ پڕۆشێنكۆ له‌ ئێستاوه‌ شكستی خۆی قبوڵكردووه‌.

ڤلادیمێر زیلنسكی كه‌ كۆمیدیانێكی ته‌مه‌ن 41 ساڵانی وڵاتی ئۆكراینه‌ له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت و زیاتر به‌ شۆومان ناسراوه‌. ناوبراو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م خوله‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری وڵاته‌كه‌یدا %73ـی ده‌نگی هاوڵاتییانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی كه‌ له‌ راپرسییه‌كه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌ پڕۆشێنكۆ ته‌نیا %25ـی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ راپرسییه‌كانی پێشوو ده‌ریخستبوو كه‌ زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی ئۆكراین سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی وڵاته‌كه‌یان ناڕازین و پێده‌چوو هه‌لومه‌رجه‌كه‌ له‌بار بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جێگه‌ی پێترۆ پرۆشێنكۆ ده‌نگبده‌ن به‌ ڤلادیمێر زیلنسكی.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.