سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی سعوودیه رایانگه‌یاندووه كه دوانیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه 4 چه‌كدای داعش له‌كاتی هێرشێكی چه‌كداریی بۆسه‌ر سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منیی له پارێزگای " ئه‌لزولفی "ـی باكووری ریازی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته كوژراون.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌و چوار چه‌كداره‌ی داعش له‌كاتی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه كوژراون و هاوكاتیش چوار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته برینداربوونه كه له ئێستادا بارودۆخیان به‌ره‌و باشتربوون رۆیشتووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌م وڵاته رایگه‌یاندووه كه هێرشبه‌ران به چه‌كی نیوه‌قورس و ده‌مانچه و نارنجۆك و بۆمبی ده‌ستكرد خۆیان پڕچه‌ك كردبوو.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.