ئۆركێسترای كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕۆژی 28/4/2019 له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدولـڵا كۆنسێرتێكی میوزیك ساز ده‌كات.
لهباریهی كۆنسێرته میوزیكییهكه هه‌ڤاڵ حه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئۆركێسترای كوردستان به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به ڕابه‌ڕایه‌تی مایسترۆ "چه‌تۆ نه‌ورۆز" و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئۆركێسترای كوردستان هه‌ڵده‌سێت به سازكردنی كۆنسێرتێكی میوزیكی.
ڕاشیگه‌یاند: كۆنسێرته‌كه كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی ڕۆژی 28/4/2019 له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدولـڵا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تیایدا 30 میوزیك ژه‌ن 10 ىپارچه میوزیكی جیهانی و چه‌ند پارچه میوزیكێكی كوردی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: زیاتر له 30 ڕۆژه میوزیك ژه‌نان و ڕێكخه‌رانی ئاهه‌نگه‌كه سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنن یۆ كۆنسێرتهكهو ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین بتوانین چه‌ند به‌رهه‌مێكی جیهانی و كوردی جوان پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی كۆنسێرته‌كه بكه‌ین.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.