به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕۆژئاوای هه‌ولێر هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه‌له کاتی هەوروبروسک لەدەشتایی و چۆلەوانی مەمێننەوەو مۆبایل بەکار مەهێنن
نه‌خۆشخانه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22 ى 4 ى 2019 ، لە گوندی گرد عازەبانی هەولێر گەنجێک بەناوی (ی، م،ز) تەمەن 20 ساڵ بەهۆی بروسک لێدانەوە گیانی لەدەست دا
به‌وته‌ى باوکی ، گه‌نجه‌كه ئه‌مڕۆ به‌یانى بۆ كاری شووانهتى ده‌رچووه بۆ ده‌شت له‌و كاته‌دا بروسکێکی بەهێز لێیداوەو هه‌ر ئه‌و كات گیانی لەدەست داوە
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.