Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:05

ئه‌مرۆ شانۆیی(به‌رخ له‌ ئاوێنه‌ی گورگوکان) نمایش ده‌کرێت

له‌ نواندن و ده‌رهێنانی (د.سامی ئه‌لحه‌سناوی)
کوردستان TV
100%

له‌ میانی چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدڕاما ، ئه‌مرۆ شانۆیی(به‌رخ له‌ ئاوێنه‌ی گورگوكان) كاتژمێر (7) ئێواره‌ ، له‌ هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆنمایش ده‌كرێت.

شانۆیی(به‌رخ له‌ ئاوێنه‌ی گورگوكان)به‌رهه‌می كۆلێژی حیلله‌/ به‌شی شانۆیه‌ له‌ نواندن و ده‌رهێنانی (د.سامی ئه‌لحه‌سناوی)،كاره‌ هونه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن (سه‌عد سه‌لمان عبدولڕه‌زا، عه‌باس جاسم حه‌سون) جێبه‌جێده‌كرێت.

شایانی باسه‌ چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدڕاما،به‌ شداری چه‌ندین تیپی شانۆیی له‌ كوردستان و عێراق ده‌روه‌ی عێراق به‌شدارده‌بن  وه‌كو: (میسر ، لوبنان ، مه‌غریب ، ورمێ ، به‌غداد ، بابل ، مه‌هاباد ، سلێمانی ، دهۆك ، هه‌ولێر ) له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ۲۱ـی ٤ـی ۲۰۱۹ ده‌ستیپێكردوه‌ بۆماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

داڕشتنه‌وه‌ی : كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.