گرووپی سه‌ركێشی له چوار وه‌رزدا"(A4S) به هاوبه‌شی مامۆستا و قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ستادیۆمی وه‌رزشی ، گه‌شتێكی شاخه‌وانیان بۆ گۆمی فیڵاو ئه‌نجامدا.
ئیدریس هه‌ركی، سه‌رۆكی (گرووپی سه‌ركێشی له چوار وه‌رزدا(A4S) رایگه‌یاند: "له‌به‌رده‌وامی گه‌شته شاخاویهكانماندا به هاوبه‌شی له‌گه‌ل مامۆستا و قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ستادیۆمی ناحكوومیی، گه‌شتێكی شاخه‌وانیمان بۆ گۆمی فێڵا‌و له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی له سنوری شارۆچكه‌ی چۆمان ئه‌نجامداو سروشتی سه‌ره‌نج راكێشی ناوچه‌كه بووه جێگه‌ی دڵخۆشی به‌شداربوانی گه‌شته‌كه.
گۆمی فیڵاو، شوێنێكی گه‌شتیاری و سه‌رنج ڕاكێشه‌و كه‌وتۆته ناوچه شاخاوییه‌كانی باڵه‌كایه‌تی، به دووری دوو كیلۆمه‌تر له ناو سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی چۆمان، كه‌وتۆته بناری چیای سێكێل، جوانی سروشتی شوێنه‌كه‌و گۆمه‌كه وایكردووه، به‌بێ جیاوازی له وه‌رزه‌كانی ساڵدا، به‌رده‌وام گه‌شتیاران و هاووڵاتیان سه‌ردانی بكه‌ن
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
داڕشتنه‌وه‌ی : كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.