Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 00:54

هه‌شته‌مین کۆنگره‌ى مۆسکۆ بۆ ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌رێوه‌ ده‌چێت

ماوه‌ى 3 رۆژ ده‌خایه‌نیت
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپۆتنیكى رووسى، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 23ى نسیانى 2019، هه‌شته‌مین كۆنگره‌ى ئاسایشى نیۆده‌وڵه‌تى له‌ هۆتێلى رادیسون كولیكشن له‌ مۆسكۆى پایته‌ختى روسیا ، له‌ ژێر چاودێری وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا به‌رێوه‌ ده‌چێت و ماوه‌ى 3 رۆژ ده‌خایه‌نیت.

ئه‌مساڵ كۆنگره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى باس له‌ چاكسازى له‌ سیسته‌مى كۆنترۆڵ و بارودۆخى ئاسایش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كرێت و به‌تایبه‌تى قه‌یرانى سوریا و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر گرفته‌كان زاڵ ده‌بێت له‌سه‌ر كارنامه‌ى كۆنگره‌كه‌.

هاوكات كۆنگره‌كه‌ تیشك ده‌خاته‌ گفتوگۆ و هاوكارى وڵاتان له‌رووى ئاسایش و فراوان بوونى له‌ ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌مریكاى لاتین.

كۆنگره‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمی له‌ ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ده‌كرێته‌وه‌ و سه‌ره‌تا سێرگێى شۆیگو، وه‌زیرى به‌رگرى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ سێرگێ لاڤرۆڤ وتارێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ،له‌ دانیشتنى ڕۆژى دووه‌میش كۆنگره‌كه‌ باس له‌ ره‌وشى ئاسایشى و جه‌نگ و سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕش له‌ وڵاتانى جیهان ده‌كات و شكاندنى گرووپى تیرۆریستى داعش له‌ سوریا و عێراق له‌ پێشهاته‌ى كۆنگره‌كه‌ ده‌بێت.

چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌ر یه‌ك له‌ تۆماس گریمینگه‌ر سكرتێرى گشتى ڕێكخراوى ئاسایش و هاوكارى له‌ ئه‌وروپا و ئه‌میر حاته‌مى وه‌زیرى به‌رگریى ئێران و سانجه‌یى میترا وه‌زیرى به‌رگرى هیندستان له‌ كۆنگره‌كه‌ ئاماده‌ بن.

جیى ئاماژه‌ پێدانه‌ كۆنگره‌ى مۆسكۆ بۆ ئاسایشى نێۆده‌وڵه‌تى كۆنگره‌ییه‌كى ساڵانه‌یه‌ وه‌زیرى به‌رگرى وڵاتان و نوێنه‌رى ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و شاره‌زاى بوارى سه‌ربازى كۆده‌كاته‌وه‌ و ساڵى پار  850 نوێنه‌ر له‌ 95 وڵات ئاماده‌ بوون له‌ كۆنگره‌كه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.