به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 3 شه‌ممه گه‌لی سریلانكا بۆ ڕوحی قوربانیانی زنجیره ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی جه‌ژنی قیامه 3 خولهك وه‌ستان و ماته‌مینی نیشتیمانیان ڕاگه‌یاند.
له باره‌ی زنجیره ته‌قینه‌وه‌كانیش ئه‌مڕۆ 3 شه‌ممه پۆلیسی سریلانكا له ڕاگهێندراوێكدا كۆی ئاماری قوربانییه‌كانی زنجیره ته‌قینه‌وه‌كان ڕۆژی 21ی نیسانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
پۆلیسی سریلانكا ڕایگه‌یاندووه: به‌هۆی زنجیره ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی 21ی مانگ 310 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕاشیگه‌یاندووه: له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه تا ئێستا 40 كه‌س به گومانی تێوه‌گلانیان له ته‌قینه‌وه‌كانی به‌رده‌م كڵێسا و هۆتێله‌كانی سریلانكا له ڕۆژی جه‌ژنی قیامه‌دا ده‌زگیر كردووه.
هه‌روه‌ها به پێی هه‌واڵێكی سپۆتینگ له لێكۆڵینه‌وه‌كانی وڵاتی سریلانكا ده‌ركه‌وتووه كه ته‌قینه‌وه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ولامدانهوهیهك بووه بۆ ئه‌و هێرشه‌ی كه كرایه سه‌ر مزگه‌وته‌كانی وڵاتی نیوزله‌ندا.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه وه‌زیری به‌رگری سریلانكا له میانه‌ی لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی سه‌ر كڵێساكانی وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به ڕووداوه هاوشێوه‌كه‌ی مانگی ڕابردووی وڵاتی نیوزله‌نداوه هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه 50 كه‌س بوونه قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.