لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی كاره‌ساتی بۆمبابارانی 24/4 ی 1974 و ڕاپه‌ڕینی 24/4/1982 په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: (45) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له (24/4/1974) ڕژێمی به‌عسی فاشی به چه‌كی ناپاڵمی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی شاری قه‌ڵادزێ و زانكۆ تاقانه‌كه‌ی كوردستانی خه‌ڵتانی خوێن كرد، له ئه‌نجامی بۆمبارانی فڕۆكه مه‌رگ هێنهكانی ڕژێم (163) هاوڵاتی شه‌هید بوون كه له‌ناویاندا (20) یان قوتابی زانكۆ بوون ، هه‌روه‌ها بووه هۆی برینداربوونی زیاتر له (٢٠٠) هاوڵاتی و به‌ده‌یان خانوو دوكان له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت بوون.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی لقی 11 ی پارتی دیموكراتی كوردستان
"جه‌ماوه‌ری كورد په‌روه‌ر و شۆڕشگێڕی كوردستان
پشده‌ری مه‌كۆی كوردایه‌تی
بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
(45) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له (24/4/1974) ڕژێمی به‌عسی فاشی به چه‌كی ناپاڵمی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی شاری قه‌ڵادزێ و زانكۆ تاقانه‌كه‌ی كوردستانی خه‌ڵتانی خوێن كرد، له ئه‌نجامی بۆمبارانی فڕۆكه مه‌رگ هێنهكانی ڕژێم (163) هاوڵاتی شه‌هید بوون كه له‌ناویاندا (20) یان قوتابی زانكۆ بوون ، هه‌روه‌ها بووه هۆی برینداربوونی زیاتر له (٢٠٠) هاوڵاتی و به‌ده‌یان خانوو دوكان له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت بوون.
كاره‌ساته‌كه هێنده گه‌وره‌بوو بووه جێگای بایه‌خی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان ، وه له‌لایه‌ن سه‌رۆك و باوكی ڕوحی نه‌ته‌وه‌ییمان (بــارزانـی نهمـــر) ئه‌م ڕۆژه به ڕۆژی (ماته‌مینی گه‌لــی كــورد) ناوزه‌ند كرا.
له‌ساڵی (1982) یادی كرهساتی قه‌ڵادزێ بووه خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان كه‌تیایدا چه‌ندان شه‌هید و برینداری لێكهوتهوه و ده‌یان گه‌نج و هاوڵاتی و كه‌سایه‌تی شاره‌كه له‌لایه‌ن دام‌و ده‌زگاكانی به‌عسه‌وه گیران و زیندانی كران، دواتر ئه‌م خۆپیشاندانه په‌ڕینه‌وه بۆ شار و شارۆچكه‌كانی تری كوردستان.
به‌شانازیه‌وه ڕێكخستنه‌كان و جه‌ماوه‌ری پارتیمان ڕۆڵی كارا و به‌رچاویان هه‌بوو له سازدانی جه‌ماوه‌ری شاره‌كان بۆ خۆپیشاندان و پێشه‌نگی خۆپیشانده‌ران بوون.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینیش ساڵانه ئه‌م یاده به‌رز و پیرۆز ڕاگیراوه ، له په‌ڕله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتیمانه‌وه گه‌ڵاڵه كرا و دواتر درایه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی (10/2/2013) به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار (نێچیرڤـــان بارزانــی) بڕیاردرا 24/4 بكرێته ڕۆژی (شه‌هیدانی زانكــۆ)هساڵیادی 45 ساڵه‌ی كاره‌ساتی (24/4/1979) و 37 ساڵه‌ی خۆپیشاندانه جهماوهریـــهكانی (24/4/1982) ڕوی ده‌ممان ده‌كه‌ینه سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی كوردستان گرنگی زیاتر به‌و ده‌ڤه‌ره بده‌ن ، كه له ئاستی خۆراگری و مێژووی پڕ سه‌روه‌ری ئه‌م ده‌ڤه‌ره بێت ، به‌تایبه‌تی :-
• به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی كێلێ.
• ته‌واو كردنی دوو سایدی نێوان ڕانیه و قه‌ڵادزێ.
• ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت و شیاو بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری سنوره‌كه‌مان.
• خزمه‌تكردنی زیاتری شاره‌كه و ده‌ڤه‌ره‌كه له بواره جیاوازه‌كانی (زانستی ، هونه‌ری ، كلتوری ، بازرگانی ، فه‌رهه‌نگی ....).
• له چوارچێوه‌ی ماده‌یه‌ك به‌ناوی جینۆساید و ئه‌نفالی كوردستان ( 24/4/1979 ) بكرێته مادده‌یه‌كی خوێندن و له قوتابخانه‌كاندا بخوێندرێت.
• هه‌زاران سـڵاو له گیــانی پــاكی شه‌هیدانی (24/4/1979) و (24/4/1982) و ته‌واوی شه‌هیدانی ڕێگــای ڕزگاری و سه‌رقافڵه و سه‌روه‌ری شه‌هیدان (بارزانــی نهمـــر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد).
پــارتی دیموكــراتــی كـــــوردستان
لقــــــــــــی١١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.