لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23 ى 4ى 2019 ، له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ئاماده‌بوونى فه‌ریق جمال محمد سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى دیكه‌ى پێشمه‌رگه پێشوازی كرا پێشوازیان كرد له شاندێكی كۆلێژی ئه‌ركانی به‌غدا كرد به سه‌رۆكایه‌تی لیوا روكن محمد عبدالرزاق راگری كۆلێژی ئه‌ركانی هاوبه‌شی به‌غدا و شاندی یاوه‌ری كه پێكهاتبوون له مامۆستایان و قوتابیانی خولی (79)ی كۆلێژی ئه‌ركان.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له ده‌ستپێكی ئه‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان به گه‌رمی به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد‌و ئه‌م جۆره سه‌ردان وكۆبوونهوانهی به‌گرنگ زانی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان.
راشیدهگهیهنن ، له ته‌وه‌رێكی تری ئه‌م دیداره‌دا شاندی میوان جه‌ختیان كرده‌وه كه به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یاندا شاندی میوان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ئه‌كادیمیای سه‌ربازی زاخۆ و كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچولان ده‌كه‌ن.

دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.