له سعوودیه به تاوانی دامه‌زراندنی رێكخراوی تیرۆریستیی و هاریكارییكردن له‌گه‌ڵ دوژمنان، ٣٧ كه‌س له‌سێداره دران.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ئاژانسی فه‌رمی سعوودیه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ریاز، مه‌ككه، مه‌دینه، شارقیه، قاسم و عه‌سیر به تاوانه‌كانی "دامه‌زراندنی رێكخراوی تیرۆریستی، په‌لاماردانی بنكه‌كانی پۆلیس، كوشتنی كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان، هاریكارییكردن له‌گه‌ڵ دوژمنان" ٣٧ كه‌س له‌سێداره دراون.
ئاماژه به‌وه‌كراوه دوای ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیی دادگای ته‌میز و دادگای باڵا وه‌رگیراون، به فه‌رمانێكی پاشایه‌تی، له‌سێداره‌دانه‌كان دوێنێ جێبه‌جێكراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.