Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:38

رێز له‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ مامۆستا (ئه‌حمه‌د سالار) نرا  

بریتیه‌ له‌ یاده‌وه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ رۆژی چوارشه‌مه‌ 24/4/2019 كاتژمێر 10ی به‌یانی له‌ رێوره‌سمێكی شایسته‌دا ده‌زگای رۆشنبیر و راگه‌یاندنی پارتی دیموكرانی كوردستان به‌چاودێری به‌رێز (فازڵ میرانی ) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكرانی كوردستان ،رێز له‌ ته‌مه‌نی پڕبه‌خشی هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر و گه‌وره‌ شانۆكاری گه‌له‌كه‌مان مامۆستا ( ئه‌حمه‌د سالار) نرا.

له‌ سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی باسی له‌ كه‌سایه‌تیی هونه‌رمه‌نده‌كه‌ كرد و رایگه‌یاند: پێویسته‌ ئه‌م جۆره‌ مرۆڤانه‌ هه‌میشه‌ له‌به‌ر چاوبن و رێزیان لێ بگیرێت، ئه‌وه‌ی دوێنێش بۆیان نه‌كراوه‌، ئه‌مڕۆش دره‌نگ نییه‌ بۆیان بكرێت، هونه‌رمه‌ندی وه‌كو مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار و هاوشێوه‌كانی, ره‌مزی تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنی میلله‌تن.

 شایانی باسه‌ له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی كوردستان وهاوڕیانی ، ئه‌حمه‌د سالار  ئاماده‌ی رێروره‌سمه‌كه‌ بوون و له‌ دواییدا هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار، كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیشی به‌ناوونیشانی (رۆژان) بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای گوڵانه‌وه‌ چاپ كراوه‌.

كتێبی (رۆژان ) بریتیه‌ له‌ یاده‌وه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار، له‌ سه‌ره‌تای تۆماركردنی سه‌ربوورده‌كانیشی، بیره‌وه‌ریی سه‌ره‌تای ساڵی حه‌فتاكانی تۆمار كردووه‌، كه‌ تێیدا شه‌وێكی پاییزی به‌دیار خوێندنه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی چارلی چاپلن به‌سه‌ر بردووه‌.

كوردستان تیڤی / كامران

ktv

ktv

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.