ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت: كچێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌په‌ت لە سنەى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كۆتایی به‌ژیانى خۆی هێنا
ڕێكخراوه‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت: کچێکی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی ”شەکیلا کەریمیان“ لە گەڕەکی حەسەنئاوای سنە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار به‌رێكخراوی هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه كه شەکیلا کەریمیان بە هۆی کێشەی خێزانی و لێدانی بەردەوامی لەلایەن باوکیەوە بە ناوی ”داوەر“ کە تووشبووی ماددە سڕکەرەکانیش بووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە ئەو خێزانە خەڵکی گوندی ژنێن سەر بە سەوڵاوا و دانیشتووی شاری سنە بوون.
رێكخراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه شەکیلا چەندین جاری دیکەیش لەلایەن باوکیەوە لێیدرابوو و بێڕێزی بەرانبەر کرابوو و لەو ڕووەوە هیچ سەرپەنایەکی نەبووە و دواجار خۆی کوشتووە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.