لهراگهیاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایدهگهێنێت ، دوای ئه‌وه‌ى ئاگادار كراینه‌وه بەبوونی ڕووداوێکی دزی لە یەکێک لە کۆگاکان لە ڕێگای گەزنە، دەستبەجێ پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداو و دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە.
رائید باساك فه‌ره‌ج ڕه‌حیم ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی عەنکاوە بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند دوای ئه‌وه‌ى ئاگادار كراینه‌وه له ڕوداوێکی دزی لە یەکێک لە کۆگاکان لە ڕێگای نێوان هەولێر -گەزنە، تیمه‌كانمان گەیشتینە شوێنی ڕووداو و دەستمان کرد بەلێکۆڵینەوەیەکی وورد
ناوبراو ده‌شڵێت ، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لە بارەی ئەم ڕووداوە توانیمان بە ناسنامەی دوو تۆمەتبار بگەین و لە بۆسەیەکدا دەستگیرییان بکەین، تۆمەتباران بەناوی (ع.ع.ع.)، تەمەن (۳۸) ساڵ ، (ا.ب.م) تەمەن (۲۸) ساڵ، تۆمەتباران دوای دەستگیر کردنیان دانیان نا بەتاوانەکەیان کەوا هەڵسابوون بە دزینی (ئامێرێکی باڵۆن پرێس و دوو مشار و دوو PVC) کە بڕەکانیان بە نزیکەیی (۳٥۰۰۰) سی و پێنچ هەزار دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت.
پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كهپەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوه و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا ، داوه‌ریش بڕیاریدا بەبەند کردنی هەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤)لە ی.س.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.