Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 13:37

ئاسایشى هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ی ده‌ستگیرکردنى ئه‌میر قولی بڵاوکرده‌وه‌

لەکاتی دەستگیرکردنیدا ڕووبەڕووی هێزەکه‌ى ئاسایش بووه‌ته‌وه‌ و تەقەی کردووە
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25 ى 4 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، ده‌ست گیر كردنى تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه‌ به‌ مادده‌ی 14ی مخدرات داواكراو بوو

 ئاسایشى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ،  تۆمه‌تبارئەمیر فاروق ناسراو بە ئەمیر قولی لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا ڕووبەڕووی هێزەکان بووه‌ته‌وه‌ و تەقەی کردووە و نارنجۆکێکی دەستی هه‌ڵداوه‌.


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر 

ئەمرۆ نیوەڕۆ هێزەکانمان توانیان تۆمەتبار (ئەمیر فاروق) ناسراو بە (ئەمیر قولی) دەستگیر بکەن کە فەرمانی دستگیرکردنی هەبوو بەپێی ماددەی (14)ی مخدرات و پێشوتریش لەسەر کەیسی کوشتن حوکمدرابوو و پێشینەی لەچەندین تاواندا هەبووە, لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا ڕووبەڕووی هێزەکانمان بۆتەوە و تەقەی کردووە و نارنجۆکێکی دەستی هاویشتووە و پاشان بە برینداری دەستگیرکرا, لێرەدا هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە وەکو چۆن بەڵێنمان داوە هیچ تاوانبارێک لەدەستی یاسادا رزگاری نابێت.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

25 -4 - 2019

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.