ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019.4.25، دۆمینیک ماس، کۆنسولی فەرەنسا لە وتارێکدا له میانه‌ى كۆنفرانسى کۆنفرانسی خاوەندارێتیی هزری له هه‌ولێر رایگه‌یاند" دۆخی هەرێمی کوردستان بۆ کارکرکردنی کۆمپانیا بیانییەکان له‌باره، تاکو کاری وەبەرهێنان تێیدا ئه‌نجام بده‌ن و هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لەمبارەوە هاوکارە بۆ كۆمپانیا بیاننیه‌كان، بۆیه ناوبراو هانى كۆمپانیاكانى بیانى و وولاته‌كه‌ى دا كه وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
دۆمینیک ماس، وتیشى" قەبارەی کاری بازرگانی لە هه‌رێمى کوردستان بە بەراورد له‌گه‌ل وڵاتانی دراوسێ زۆر باشە و هەلی زیاتر ڕەخسێندراوە.
کونسولی فەرەنسا گوتیشی" دەبێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە جیدی ڕووبەڕووی ساختەکاریی ئابوورییەکان ببێتەوە، کارێکی وا بکات و متمانە بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ببەخشێت تاکو ڕوو بکەنە بازارەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو قەناعەتەیان لا دروست بێت، کە ئێرە بازاڕیكی شیاو و هەرزانە بۆ کۆمپانیاکان.
ڕاشیگەیاند: " ده‌بێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کوالێتیی کۆنترۆڵ و چاودیریی دەروازە سنوورییەکان بكات، تاكو ڕێگە نەدرێت کاڵای خراپ و کوالیت نزم و ساختە بهێندرێتە ناو هه‌رێمى کوردستانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.