Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:32

ئەنەکەسە پشتیوانی لە دەستپێشخەریی فەرەنسا ده‌کات

ئەنەکەسە: ناکرێ گەلی کورد چیتر قوربانیی سیاسەتی هەڵە بێت
کوردستان TV
100%


محەمەد ئیسماعیل ئەندامی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ڕایگەیاند، پشتیوانی لە هەموو هەوڵ و دەستپێشخەرییەک دەکەن کە بۆ بەرژەوەندیی کورد بیت.

فەرەنسا دەستپێشخەرییەک دەکات بۆ ئەوەی لایەنەکانی کوردی سووریا، ئەنەکەسە و پەیەدە، لێک نزیک بکات و خۆی ناوبژیوانییان بکات .

محەمەد ئیسماعیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، فەرەنسا هەوڵی ئەوە دەدات بۆ چارەسەری ڕەوشی سووریا ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا و پەیەدە لێک نزیک بکات، بۆ ئەمە ئێمەش لەگەڵین، هەر لە سەرەتاشەوە ئێمە لەگەڵ ناوبژیوانێکی نیودەوڵەتی بووین، چونکە ڕیکخراوەکان ناتوانن گوشار بکەن و گرەنتی بن."

ئیسماعیل ئاماژەی بەوە کرد، ئیمە بە ئەرێنی تەماشای ئەم هەنگاو و دەستپێشخەرییە دەکەین، بەڵام نازانین قۆناغی پراکتیکی دەستپێشخەرییەکە چۆن دەبێت.

وتیشى" بەدیلی ڕێککەوتنمان نییە و پێمان وایە ناکرێ گەلی کورد چیتر ببێتە قوربانیی سیاسەتی هەڵە و کۆچبەر ببن."
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.