Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:55

به‌دابه‌شکردنی خه‌ڵات کۆتایی به‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدڕاما هات

خه‌ڵاتی ره‌خنه‌ گران درا به‌ نمایشی (له‌ چه‌شنی ئاو ده‌ڕژێم)
کوردستان TV
100%

چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدڕاما، كۆتایی هات كه‌له‌لایه‌ن وه‌زراه‌تی رۆشنبیری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ به‌ هاوكاری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر ، بۆماوه‌ی 5 رۆژ به‌رده‌وام بوو ، به‌دابه‌ش كردنی خه‌ڵات كۆتایی به‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ هات .

خه‌ڵاتی ره‌خنه‌ گران درا به‌ نمایشی (له‌ چه‌شنی ئاو ده‌ڕژێم) له‌ ده‌رهێنانی مه‌هدی حه‌سن به‌رهه‌می به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر بوو.

خه‌ڵاتی دادوه‌رانی فیستڤاڵ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو.

1_ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ بۆ (ڕسول بانگین) له‌شانۆیی به‌یه‌ك ده‌گه‌ینه‌وه‌ به‌رهه‌می گروپی شانۆی ته‌خته‌ڕه‌ش له‌ شاری ورمێ .

2_  خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ بۆ (خاتوو سه‌ما ئیبراهیم) له‌شانۆیی ئاناكارمن به‌رهه‌می وڵاتی میسر بوو .

3_ خه‌ڵاتی باشترین ده‌قی شانۆ بۆ هه‌ردوو شانۆیی سوڕه‌ییا له‌نووسینی هه‌ڵكه‌فت ئیدریس عابدله‌ له‌دهۆك و(له‌ چه‌شنی ئاو ده‌ڕژێم) له‌ ده‌رهێنانی مه‌هدی حه‌سن هه‌ولێر.   

4_ خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر بۆ شانۆیی (مردنی تا هه‌تایی) ده‌رهێنه‌ر جیزیل خوری له‌ وڵاتی لوبنان .

5_ خه‌ڵاتی باشترین نمایش بۆ شانۆیی مردنی تا هه‌تاییله‌وڵاتی لوبنان   .

لیژنه‌ی داده‌وه‌ی فیستیڤاڵ پێك هاتبوون له‌هه‌ریه‌ك" د.كه‌ریم عه‌بود، یونس عوسمان ، پێشڕه‌و حه‌سن ، د.ئیكرام ئه‌شقه‌ر ، مۆفق رشدی.

لیژنه‌ی ڕخنه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیستیڤاڵ  پێك هاتبوون له‌:حه‌مه‌سوار عه‌زیز ، د.عبه‌د ئه‌لمهنا ، د. جه‌بار خه‌تات،د. سافره‌ ناجی،د.حسێن عه‌لی عارف، شكۆ عومه‌ر، كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس ، یوسف عوسمان.

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

ktv

ktv

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.