Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 14:33

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا دۆخى کوردستان و ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد

شانده‌كه‌ پشتگیریى خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دۆخى كوردستان و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، ڕه‌وشی ئاواره‌كانی ده‌ستی تیرۆر و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكاى تاوتوێ كرد. 

شانده‌كه‌ پشتگیریى خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نه‌به‌ردیی حكوومه‌تی هه‌رێم و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له‌ ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و حه‌واندنه‌وه‌ و پاراستنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها دۆستایه‌تیی ئه‌مه‌ریكایان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى جه‌ختی له‌ خواستى هه‌رێمی كوردستان بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی داعشدا كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌كی تیرۆر نیشان دا، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌ولێر و به‌غدا و هاوپه‌یمانانی به‌پێویست زانی .

نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى دۆخی ئابووریی هه‌رێم و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی ساڵانی ڕابردوو پێشكه‌ش كرد و داوای له‌ وڵاتانی دۆست كرد سه‌رمایه‌گوزاری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم بن له‌و ڕیفۆرمانه‌ی له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا ده‌ستیپێكردووه‌. 

تاوتوێكردنى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، په‌یوه‌ندی و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.