Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 00:45

پۆلیس کوژرانی پیلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌کی ته‌قینه‌وه‌کانی سریلانکای راگه‌یاند

سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش بووه‌
پۆلیس كوژرانی پیلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكای راگه‌یاند
کوردستان TV
100%

پۆلیسی سریلانكا ئاشكرای كرد پیلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا كوژراوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش بووه‌. 

ئاژانسی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه‌: پۆلیس له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاشكرایكردووه‌ كه‌ زه‌هران هاشم سه‌رۆكی گرووپی ته‌وحیدی تووندئاژۆی سریلانكا‌ كه‌ به‌هۆی گوتاره‌ تووندرۆیه‌كانی ناوبانگی هه‌بووه‌، له‌ هوتێل شانگریلا‌ یه‌ك له‌ سێ هوتێله‌كانی كه‌ ته‌قینه‌وه‌ تێیاندا ئه‌نجامدرا، خۆی ته‌قاندووته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجام كوژراوه. 

پۆلیس جه‌ختیشی كرده‌وه ،‌ له‌ به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان، كه‌سی دووه‌می گروپه‌كه‌یان به‌ ناوی ئارمانی محیه‌دین ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی سریلانكا، راهێنانی سه‌ربازی به‌و گرووپه‌ كردووه‌ و راشیگه‌یاند كه‌ گروپه‌كه‌ چه‌كه‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی سریلانكا به‌ده‌ست گه‌یه‌ندراوه‌. 

پۆلیس ده‌شێڵت: هێرشبه‌ره‌كان له‌ یانه‌یه‌كی وه‌رزشی ناوچه‌كه‌ و به‌ به‌كارهێنانی ناسنامه‌ی راستی‌، خۆیان وه‌ك یاریزانی فوتبۆل ناساندووه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ تا كاتی جێبه‌جێ كردنی پیلانه‌كه‌یان خۆیان حه‌شارداوه‌. 

دیاره له‌‌ گرته‌یه‌كی ڤیدۆییدا كه‌ داعش بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ زه‌هران هاشم و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ ده‌رده‌كه‌ون به‌یعه‌ت به‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌ ده‌ده‌ن. 

هاوكات رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌رپرسیاریه‌تی ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكای گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.