ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، به بیانووی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، نێوان گووندی تهحلاڤێ و پاسێ یان له گه‌لی باسكی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری دۆسكی پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.
یه‌ك له دانیشتوانی گووندی تهحلاڤێ به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا له كاتژمێر 10:20 خوله‌كی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستی پێكردووه و تا كاتژمێر 11:30 خوله‌كی پێش نیوه‌ڕۆش به‌رده‌وامیان هه‌بووه.
ئه‌م بۆردومانه بووه‌ته هۆی درووست بوونی ترس و دڵه راوكێیه‌كی زۆر له‌لای دانیشتوانی ناوچه‌كه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.