Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 01:01

سریلانکا.. تەقاندەوەیەکی دیکەی خۆکوژی 15 کوژراوی لێکەوتەوە

3 تەرمی دیكە لە ناوچەی سامانتوری ڕۆژهەڵاتی سریلانكا دۆزرایەوە
سریلانكا.. تەقاندەوەیەكی دیكەی خۆكوژی 15 كوژراوی لێكەوتەوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە پۆلیسی سریلانكا  رایگەیاند كە  بەهۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژی 15 كەسی دیكە كوژران.

روونیشیكردەوە كە 3 كەسی  توندڕەو بە پشتێنی بۆمبڕێژكراوەوە لە لایەن هێزەكانەوە گەمارۆ دران، بەڵام یەكێكیان خۆی تەقاندەوە و بووە هۆی كوشتنی 3 ژن و 6 منداڵ كە لە ناو بارەگاكەی تیرۆریستان دا بوون ، بارەگاكە لە نزیك ناوچەی كالمونای بووە و لە درەنگانی شەوی ڕابردوو شەڕ و پێكدادنەكە دروست بووە.

لە لایەكی دیكەوە پۆلیس رایگەیاند ، كە لە ناوچەی سامانتوری ڕۆژهەڵاتی سریلانكا تەرمی 3 كەسی دیكەی دۆزیوەتەوە كە پێشبینی دەكرێ سەرجەمیان تیرۆریست و خۆكوژ بن، لێكۆڵینەوە و گەڕانیش لە ناوچەكە بەردەوامی هەیە.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.