له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپره‌ین ڕایده‌گه‌ێنێت ، ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ف . ئ) له‌دایك بووی ساڵی 1976 پیشه‌ی كاسب، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه كه به په‌ت له هۆتێل ( بیتوێن مۆڵ) خنكاوه
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، له ئێستادا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و هاوڵاتیه خۆی خنكاندووه یان خنكێندراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا بۆ هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی.
پۆلیسى راپه‌رین ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و هاوڵاتیه ڕه‌گه‌زمانه‌ی وڵاتی (فنله‌ندا)ی پێ بووه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.