Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:58

ئه‌مڕۆ شانۆیی" باوک" نمایش ده‌کرێت

 له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤیدا
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر مێوانداری شانۆگه‌ری "بـاوك ده‌كات "ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 27ـی4ـی2019 كاتژمێر 5ـی ئێواره‌ شانۆیی" باوك" نمایشده‌كرێت ، له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر هۆڵی فه‌رهاد شه‌ریف.

شانۆیی "باوك" له‌ نووسینی نووسه‌ری سوێدی  ئاوگۆست ستریندبێرگ وه‌رگیرانی دلاوه‌ر فه‌رداغی له‌ ده‌رهێنانی "سه‌دیق عه‌زیز" له‌ نواندنی كۆمه‌ڵی ئه‌كته‌ری به‌توانا وه‌كو شه‌ماڵی عه‌به‌ره‌ش ، خه‌رمان هیرانی.. به‌رهه‌می كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رجوانه‌كانی یوتۆبۆری وڵاتی سوێده‌ به‌ هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد –سلێمانییه‌.

 له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤیدا هونه‌رمه‌ند "خه‌رمان هیرانی" سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی خۆی له‌م نمایشه‌دا گوتی:  شانۆیی "باوك" به‌رهه‌می كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رجوانه‌كانی یوتۆبۆری وڵاتی سوێده‌ چه‌ند ئه‌كته‌رێك له‌رێگه‌ی كاك دڵشاد ئه‌حمه‌د كۆبووینه‌وه‌ ،ئه‌مه‌ش كارێكی زه‌حمه‌ته‌ له‌ ئه‌ورپا،له‌كوردستانیش ، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد –سلێمانی هاوكارمان بوو. شانۆیی "باوك" ماوه‌ی هه‌شت رۆژ له‌ شاری سلێمانی نمایش كرا ده‌نگۆیه‌كی باشی ناییه‌وه‌ ، بۆیه‌ لێره‌وله‌وێ له‌سه‌ر نمایشه‌كه‌ نووسرا ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت هه‌موو كارێكی باش ناتواندرێت پیشتگوێ بخرێت ، جاچ به‌ره‌خنه‌ بێت یان، به‌ده‌ست خۆشی بێت ، من له‌و باوه‌ڕدام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م نمایشه‌ ده‌نوسێت هه‌ر ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی راگوزه‌ر نیه‌ ده‌بێ زانیارییه‌كی باشیان له‌سه‌ر نووسه‌ری سوێدی  "ئاوگۆست ستریندبێرگ" هه‌بێت به‌لایه‌نی كه‌م دوو كتێبی ئه‌م نووسه‌ره‌ی خوێندبێته‌وه‌.

ktv

سه‌باره‌ت به‌ رۆڵه‌كه‌م: ئه‌م ده‌قه‌ پێش 150 ساڵ پێش ئێستا  من رۆڵی "لاورا " ده‌بینم خێزانی كاپتن له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دا مێرده‌كه‌ی بخاته‌ شك و گومان،داوی ده‌ سه‌ڵات ده‌كات له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی.

كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.