له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی گه‌ری 36 ى خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی لێڤه‌رپۆل له‌سه‌ر یاریگای ئه‌نفێڵد میوانداری یانه‌ی هێدیر سفێلد تاونی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی 5 گۆلی بێ به‌رامبه‌ر
له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی یه‌كه‌م نابی كیتا گۆلی یه‌كه‌می تۆمار كرد كه ئه‌مه‌ش خێراترین گۆلی پریمه‌ر لیگ بوو ، له خوله‌كی 23 سادیۆ مانی سه‌نیگالی گۆلی دووه‌می میوانداری تۆمار كرد
به‌ر له كۆتایی هاتنی ئه‌م گێمه‌ش محمد سه‌لاحی میسری گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو
له گێمی دووه‌م لێڤه‌رپۆل به‌رده‌وام بوو له هێرش بردن و له خوله‌كی 66 سادیۆ مانی گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد كه هاوكات گۆلی ژماره بیستی بوو له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌ر لیگ تۆماری بكات
له خوله‌كی 83 محمد سه‌لاح گۆلی پێنجه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد كه گۆلی 21 خۆی بوو له‌م وه‌رزه‌و له پله‌ی یه‌كه‌مینی گۆلكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دێت .
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی لێڤه‌رپۆل گه‌رایه‌وه پله‌ی یه‌كه‌م به 91 خال ، یانه‌ی هێدیرسفیڵد تاونیش دابه‌زیوه بۆ ریزی یانه پله یه‌كه‌كان و تا ئێستا خاوه‌نی ته‌نیا چوارده خاله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.