Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:24

نیشیکۆری ژاپۆنى سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ڕۆبێرتۆ کاربالێسی ئیسپانی تۆمارکرد

گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی بارسێلۆنا
کوردستان TV
100%


 یاریزانی ژاپۆنی كی نیشیكۆری گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی بارسێلۆنای ئیسپانی له‌ ئاستی پیاوان


 نیشیكۆری پۆلێنكراوی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان سه‌ركه‌وتنی له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ده‌ستهێناو به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو به‌ئه‌نجامی شه‌ش چوار، حه‌وت پێنج له‌ ڕۆبێرتۆ كاربالێسی ئیسپانی برده‌وه

 له‌ قۆناغی پێش كۆتایشدا، یاریزانه‌ ژاپۆنیه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی دانیێل مێدڤیدیڤی ڕوسی ده‌بێته‌وه، له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتی تێنسی بارسێلۆنا، ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ‌به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج، حه‌وت پێنج له‌ یان لیناردی ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی په‌نجاویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، نادال هه‌وڵ ده‌دات نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ بۆ دوازده‌مین جار له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی به‌ده‌ست بێنێت و له‌ قۆناغی پێش كۆتایشدا، یاری له‌گه‌ڵ دۆمێنیك تیمی نه‌مسایی ده‌كات

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.